ڕەنگە پێتان سەیر بێت یەکێک هاوار لە دیوارەکان بکات بوەستێت؟ دیوارەکان گەورەترین ئافەتی سەر ئەم ئەستێرەیەن، پتر لە با دەجوڵێن و خێراتر لە شەپۆل دەڕۆن. ئاه ئەگەر دیوار نەبایە، شەرم نەدەبوو، شەرەف نەدەبوو، موڵک نەدەبوو، جەنگ نەدەبوو. لێمگەڕێن دەزانم ئەمە لۆژیکی پیاوێکی عاقڵ نییە، بەڵام ڕاستییەکی سادە و لەبیرکراوە، ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوەی تۆزێک باران لێماننەدات ئەو هەموو دەردەمان بۆخۆمان دروستکرد.

Bachtyar Ali

Stichwörter: humor war



Weiter zum Zitat


* (( تاکە سەرمایەک کە کۆیکردبۆوە ھەژاری بوو کە دوو شتی گەورەی پێبەخشیبوو ئازادی و نا ئومێدی ))

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


ھەژاری زۆر شتت پێشکەش دەکات کە ھیچ ئادەمیزادێکی دیکە نایبینێت مرۆڤ کە خاوەنی ھیچ شتێکی ئەم دونیایە نەبوو , دەرگای ھەندێ دونیای تری لێدەکرێتەوە جێگای تر و بوونەوەری تر دەبینێت کە کەسانی تر نایبینین

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


مرۆڤ کە فریشتەکەی دەمرێت کوێرانە تەنھا ملی ئەو رێگایە دەگرێت کەپێدا ھاتووە و ھیچیتر .
ئیتر ئەگەر ژنە یان پیاو یان کچە یان کور ھەموو رۆژێکی لێدەبێتە بە کۆتای دنیا .... بە قیامەت ... ئاخ لەدەست ئینسان ئەگەر بیزانیبا بەردەوام دەتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکاتەوە ئەوەندە نە ئازاری خۆی دەدا نە ئازاری کەس

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


نزیکی دوو مرۆڤ لە یەکدا ھەرگیز ناگاتە ئەو ئاستەی مردنی ئەو ببێتە مردنی تۆ بەلام دەگاتە ئەو ئاستە مردنی ئەو ببێتە بەشێکی ھەمیشەی ژیانی تۆ . ))

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


مرۆڤ لای من ھەمیشە ئەو مەخلوقە بێ مانایە یە کە ھەموو ژیانی لە سەیرکردن وتێرامان لەوانی دیدا بەھەدەردەدات ھێندەی لەوانی دی دەروانێت سەیری خۆی ناکات , گەر سەیری خۆشی بکات بۆ ئەوە سەیردەکات تا ببینێت ئەوانی دی چۆن دەیبینین ))

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


(( تاکە یاری راستەقینە لە دونیا سیاسەتە چونکە بەس لە سیاسەتدا مرۆڤ دەتوانێت لە یەککاتدا لە دوو تیپی دوژمندا یاریبکات ))

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


(( یەکێک لە کێشە ھەرە گەورەکانی پیاوانی ئەمنیەت ئەوەیە روو لە ھەر جێگایەک بکەن لە شوێنێکی سروشتی و پر ژیانەوە دەیگۆرن بۆ شانۆیەکی پر نمایش , ھیچ کەس وەک پیاوانی ئاسایش مرۆڤانی دی ناگۆرن بۆ ئەکتەر

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


ھیچ شتێک لە پەیوەندی نێوان ( رێز و خۆشەویستی ) ئالۆزتر نیە .
رێز ھەندێک جار بنەمای خۆشەویستیە , ھەندێک جاریش دەیکوژێت .ھەندێک خۆشەویستی تەنھا لەگەل رێز دا دەژی , ھەندێک خۆشەویستیش تەواو لە دەرەوەی رێزدا دەژی و گەورە دەبی .
ھەندێ رێزیش ھەیە زۆر لە خۆشەویستی گەورەترە , زۆرجار کە رێز دەفرێت گەورە دەبێت دەبێت بە خۆشەویستی بەلام کەمجار خۆشەویستی کەدەروخێت دەبێتە رێز .

Bachtyar Ali


Weiter zum Zitat


ئەوانەى زۆر هەست بە ئازارى مرۆڤ دەکەن و دوو کار لە دونیادا هەیە نابێت بیکەن .
سیاسەت و پزیشکى .

Bachtyar Ali

Stichwörter: pain humanity-humans



Weiter zum Zitat



Seite 1 von 1.


©gutesprueche.com

Data privacy

Imprint
Contact
Wir benutzen Cookies

Diese Website verwendet Cookies, um Ihnen die bestmögliche Funktionalität bieten zu können.

OK Ich lehne Cookies ab